سۆپای به‌نگلادش هێزه‌کانی خۆی بۆ یارمه‌تیدان به دامه‌زران و جێگیر کردنی سه‌دان هەزار په‌نابه‌ری مۆسڵمانی ڕۆهینگیا ناردوه‌ته ناوچه سنووریه‌کانی له‌گه‌ڵ میانمار. له یه‌ک مانگدا زیاتر له 430 هه‌زار مۆسڵمانی میانمار له‌م وڵاته ڕایانکرد و گه‌یشتنه به‌نگلادش و ئێستا حکومه‌تی ئه‌م وڵاته بۆ دامه‌زرانی ئه‌م په‌نابه‌رانه له ئۆردووگاکاندا داوای یارمه‌تی له سۆپای ئه‌م وڵاته کردوه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی که سه‌رپه‌رستیان له گه‌ڵ نیه و خۆیان بۆ به‌نگلادێش ده‌رباز کردووه گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 1500 که‌س. هه‌ندێک له‌م منداڵانه ته‌نیا سێ ساڵ ته‌منیانه. هه‌روه‌ها شه‌مه ڕێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی میانمار درێژایی سنوری ئه‌م وڵاته و به‌نگلادشیان مین ڕێژ کردوه.
به گوته‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه، به‌ڵگه‌ی زۆر له به‌ر ده‌ستدایه که نیشانی ده‌دات ئه‌م مینانه له حه‌وته‌کانی ڕابردوودا له سه‌ر سنوور چینراوه و گیانی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ڕاده‌که‌نه به‌نگلادێش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. به‌رپرسانی به‌نگلادێشی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به مین ڕێژکردنی سنوور ده‌ربڕیوه به‌ڵام میانمار ده‌ڵێت ملیشیاکانی سه‌ر به که‌مایه‌تی ڕۆهینگیا ئه‌م مینانه‌ی چاندوه.
که‌مایه‌تی ڕۆهینگیا مافی هاووڵاتی بوونیان له میانمار نیه و ساڵانێکی زۆره له مه‌ترسی گۆشار و کۆشتندان. حکوومه‌تی میانمار ده‌ڵێت هه‌ر ئێستا نزیک به سی له سه‌دی گۆنده مۆسلمان نیشه‌کانی ڕۆهینگیا چۆڵ کراون. ڕێکخراوه مرۆڤ خوازیه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی میانمار ده‌یکات کۆمه‌ڵکوژی نه‌ته‌وه‌یی و پاکتاوی ئه‌تنیکییه.