له پاش کۆبونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یان، ڕێبه‌رانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆن له هه‌رێمی کوردستانی عێراق بڕیاریاندا تا پڕۆژه‌کانیان بۆ چاکسازی له هه‌رێمه‌که‌دا جێبه‌جێنه‌کرێن ئه‌وا ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی دانوستاندن له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ی فه‌رمانڕه‌وادا.
موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم: ئاڵوگۆڕ له حکومه‌تی هه‌رێمیشدا نابێته هۆکار بۆ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌شداریکردنی ئۆپزسیۆن له کۆبونه‌وه‌ی پێنج قۆڵیدا
موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌کانی پێشتر له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستاندا هه‌ست ده‌کرا ده‌یانه‌وێت ئه‌و کۆبونه‌وانه بۆ کات کوشتن و به‌سه‌ربردن به‌کار بێنن و شێوه‌ی ڕه‌فتارکردنیان بۆ ئامدهکاریهکان نه‌بووه تا ئه‌و کۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌وه‌ییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌شڵێت ئێستا تۆپه‌که له مه‌یدانی لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدایه تا ئه‌ڵته‌رناتیڤ بدۆزنه‌وه، چونکه به پله‌ی یه‌که‌م ئه‌وان به‌رپرسن له چاکسازیکردن له هه‌رێمه‌که‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:22 خوله‌که.