لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌کانی ده‌ڤه‌ری بادینان ڕاپۆرتی خۆی ڕاده‌ستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه.
ئه‌م لیژنه‌یه که به فه‌رمانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق پێکهێنرا له ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه به‌وه ده‌کات هاندان هەبووە، لە لایەن هه‌ندێک سایت و كەناڵی ڕاگەیاندن و هەندێك لە که‌سانی سه‌ر به یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەو ناوچەیە. که‌مته‌رخه‌می له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ناوچانه هه‌بوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بارودۆخه‌که. که‌مته‌رخه‌می له لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی پارتی دیموکراتی کوردسـتان هه‌بووه له‌وه‌ی کۆنتڕۆڵی لایه‌نگرانی خۆیان نه‌کردووه له‌و هێرشانه‌ی کرابوونه سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کگرتووی ئیسلامی. له ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه پـێویسته دادگا بڕیاری کۆتایی بدات و ده‌سـتبه‌جێ چاره‌نووسی سه‌رجه‌م گیراوه‌کان یه‌کلایی بکرێته‌وه.
موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت له‌و لیژنه‌یه‌دا نه ئه‌ندامێکی یه‌کگرتوو نه که‌سێکیش به نوێنه‌رایه‌تی یه‌کگرتوو له‌و لیژنه‌یه‌دا نه‌بووه و ئه‌مه‌ش لاوازی لیژنه‌که نیشان ده‌دات و ده‌شڵێت لیژنه‌که هیچ زانیاریه‌کی نوێی نه‌داوه و لایه‌نگیری پێوه دیاره.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز فه‌ره‌ج ده‌شڵێت یه‌کگرتووی ئیسلامی له خۆ ئاماده‌کردندایه تا دۆسێی ڕووداوه‌کانی بادینان له‌سه‌ر ئاستی که‌سیی و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی له‌و ناوچه‌یه هه‌ن بباته داداگا و یه‌کگرتوو داواش ده‌کات ئه‌و دادگایه دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ بێت.
ده‌توانن له ڕیی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:12 خوله‌که.