ده‌مڕاستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌و داوایانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان کردوونی له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌یدا پێشتریش باسکراون و ووتومانه هه‌رێمی کوردستان به قه‌یرانێکی سیاسی‌دا ده‌ڕوات و پێویستی به هه‌نگاوی ڕژده بۆ چاره‌سه‌رکردنی.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچ له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ته‌نها باس له په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم کراوه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی نه‌گرتۆته‌وه ، موحه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ده‌ڵێت به‌ڵێ کاک مه‌سعود سه‌رۆکی هه‌رێمه، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تیه‌ک نییه وه‌ک ده‌زگایه‌ک خه‌ڵک بزانێت کێ ئیشی تیا ده‌کات و کێ ئیشی تیا ناکات ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی چی؟
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:23 خوله‌که.