ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ده‌ڵێن سه‌رۆکی پـێشـووی وڵاته‌که‌یان حوسنی موباره‌ک به‌ره‌و نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی هاوینه‌هه‌واری شه‌رم ئه‌لشێخی سه‌ر ده‌ریای سوور براوه که ئێسـتا له‌وێ له ماڵێـکدا ده‌ستبه‌سه‌ره.
موباره‌کی ته‌مه‌ن 82 سـاڵ چاوه‌ڕوانده‌کرا لێـکۆڵینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا بکرێت له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی له دژی. ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ده‌بوایه له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا لێـکۆڵه‌ره‌وان پـرسیار و وه‌ڵامیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدایه.
حوسنی موباره‌ک له سـاڵانی دوایی ماوه‌ی حوکمڕانیـیه‌که‌ی دووچاری چه‌ندین گرفتی ته‌ندروسـتی بووه و نه‌شته‌رگه‌ری زراوی له ئه‌ڵمانیا بۆ کراوه. له 11 ی مانگی دووی ئه‌مسـاڵ له نێوه‌ندی خۆپـیشـاندانه‌کاندا له ده‌سه‌ڵات لادرا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هاوکاتی ئه‌وه‌ی به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ر له گۆه‌ڕه‌پانی ته‌حریر داوای دادگایی‌کردنی حوسنی موباره‌کیان ده‌کرد، دادوه‌ری گشـتی میسر داوای‌کرد لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ موباره‌کدا بکرێت له‌سه‌ر کوژرانی خه‌ڵکی له خۆپـیشـاندانه‌کاندا و هه‌روه‌ها دزین و خواردنی پاره و پـولی موڵکی گشتی.
له ڕاگه‌یاندنێـکی دادوه‌ری گشـتیدا هاتووه که ده‌بێت لێـکۆڵینهوهش له‌گه‌ڵ هه‌ردوو کوڕه‌که‌ی حوسنی موباره‌ک جه‌مال و عه‌لا بکرێت له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی. پاشـان هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـکی دیکه‌دا ده‌سه‌ڵاتداران گوتیان سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـوو ئه‌حمه‌د نه‌زیف بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژی بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌سـتگیرکراوه.
حوسنی موباره‌ک لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی هیچ بنه‌مایه‌کی بۆ نیـیه و ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داکۆکی له ناوبانگی خۆی و خێزانه‌که‌ی بکات.