هه‌واڵێـکی زانسـتی ده‌ڵێت زانایانی بورای گه‌ردوون و هه‌ساره ناسی له بیردۆزه‌یه‌کی نوێـدا ده‌ڵێن ڕه‌نگه زۆر ده‌مێـک له‌مه‌وبه‌ر دوو مانگ به ده‌وری زه‌ویدا خولابنهوه، ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تای مێژووی سـیسـتمی خۆریدا دروستبوون و پاشان ورده‌ورده به یهکیانداداوه و یه‌ک مانگیان پـێـکهێناوه.
له ڕاپـۆرتێـکدا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا جه‌سیکا بێرمان ده‌ڵێت زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان که 4.5 ملیار سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ساره‌یه‌ک له قه‌باره‌ی هه‌ساره‌ی بارام (مه‌ریخ) به‌ر زه‌مین که‌وتبێت و له پاشـماوهکهشی مانگ دروستبووبێت، به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه له لایه‌ن هه‌ساره‌ناس له زانکۆی سانتاکروزی کالیفۆرنیا ئێرک ئاسپـۆک ڕه‌تکراوه‌ته‌وه له‌به‌ر جیاوازی نێوان ئه‌و دیوه‌ی مانگ که ڕووی له زه‌مینه و دیوه‌که‌ی تری که ته‌خته‌که‌ی چڕتر و شـاخاوی و به‌رزایی چیاکانی ده‌گاته 3 هه‌زار مه‌تر.
له ڕێگه‌ی مۆدێلی کۆمپـیوتهرهوه ناوبراو له‌گه‌ڵ مارتن یوتسهی له زانکۆی بێرنگی سویسرا گه‌یشـتوونه‌ته لێـکدانهوهیهک سه‌باره‌ت ب جیاوازی هه‌ردوو دیوی مانگ و له‌و باوه‌ڕه‌دان که هۆکاره‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پـێـکدادانێـک له نێوان مانگێـکی قه‌باره بچوک و مانگێـکی قه‌باره گه‌وره‌دا.
زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان که مانگه گه‌وره‌که به‌هۆی هێزی ڕاکێشانی زه‌وی و هێزی ڕاکێشـانی خۆیه‌وه مانگه بچوکه‌که‌ی به لای خۆیدا ڕاکێشـابێت و ئه‌م کاره‌ش پـێـکدادانی لێدروسـت بووبێت.
به‌ڵام زانایان ده‌ڵێن دروسـتی ئه‌م کاره کاتێـک یه‌کلاده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر بتوانن به‌راوردێـک بکه‌ن له نێوان کانزاکانی هه‌ردوو دیوی مانگدا.
شایانی باسه بڕیاره مانگی ئاینده ئاژانسی واڵایی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکایی ناسراو به ناسا لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانسـتی ئه‌نجام بده‌ن بۆ زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستی مانگ و له‌م ئه‌رکه‌دا ناسا دوو که‌شتی واڵایی ئاسـمانی به هه‌ردوو دیوی مانگدا ده‌خولێنێته‌وه بۆ پـێوانهکردنی هێزی ڕاکێشـانیان.
زانایان ئومیدهوارن ئه‌م ئه‌رکه یارمه‌تیده‌ربێت سه‌باره‌ت به ڕوونکردنه‌وه‌ی دروسـتبوونی هه‌ساره بهرداویـیهکان له سیسـتمی خۆردا.
توێژینه‌وه‌ی شیانی هه‌بوونی دوو مانگ له ڕابردوودا به ده‌وری زه‌ویدا له گۆڤاری جۆرناڵ نه‌یچه‌ردا بڵاوکراوه‌ته‌وه.