محییه‌دین پاڵانی ئه‌ندامی ڕاوێژکاری ڕێبه‌رایه‌تی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له که‌نه‌دا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی به درێژایی مێژوو له ئێران‌دا ده‌زگای دادپه‌روه‌ری ئێران به شێوه‌یه‌ک جێگای باوه‌ری و متمانه‌ی خه‌ڵکی نه‌بووه، چونکه هه‌میشه فه‌رمان ڕه‌واکانی یه‌ک له دووای یه‌که‌کان له ئێران‌دا فه‌رمان ڕه‌وایانێک بوون که ڕێگایان نه‌داوه ده‌زگای دادپه‌روه‌ری سه‌ربه‌خۆیانه کاربکات. ده‌شڵێت له ڕژێمی کۆماری ئیسلامیشدا هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکار و له پاش شۆرشی گه‌ڵانی ئێرانه‌وه ئه‌و ڕژێمه به دادگاهای فه‌رمایشی و چه‌ند ده‌قیقه‌ییدا ده‌ستی پێ‌کرد و بنچینه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ی دانا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:20 خوله‌كه.