موحه‌مه‌د حه‌کیم ، ئه‌ندامی شاندی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌کاندا ده‌ڵێت ئێستا هه‌ست به بێده‌نگیه‌ک ده‌کرێت له‌لایه‌ن مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌کانه‌وه بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ناکۆکی سیاسی لایه‌نه شیعه‌کان له‌سه‌ر دیاری کردنی که‌سێک بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری.
به‌ڕێز حه‌کیم ، که هه‌ربۆخۆشی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامیه له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌شڵێت هه‌ست به‌وه ناکرێت که لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌لات له هه‌رێمه‌که‌دا جیاوازی هه‌بێت له نێوانیاندا له‌سه‌ر پشتیوانکردنی یه‌کێک له کاندیده‌کانی پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتووی عێراق.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕیز حه‌کیم دا کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:09 خوله‌که.