ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی لاهای دادگایی‌کردنی ڕاتکۆ میلادیچ فه‌رمانده‌ی پـێشـووی سڕبه‌کانی بۆسنیا ده‌سـتیپـێـکرد، به تاوانی ئه‌وه‌ی له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامداوه.
میلادیچ تاوانبارکراوه به سه‌رپه‌رشتیکردنی پـرۆسه‌ی پاکتاوی نه‌ژادی له بۆسنیا و به تایبه‌تی کۆمه‌ڵ‌کوژیـیه‌که‌ی سریبرینتسا له مانگی حه‌وتی سـاڵی 1995 دا.
درمۆت گرووم داواکاری گشـتی 11 تاوانی ئاڕاسته‌ی میلادیچ کرد، له‌وانه کۆمه‌ڵ کوژی و تاوانه‌کانی جه‌نگ و دژی مرۆڤایه‌تی. گوتیشی ئه‌و تاوانانه به‌بێ هیچ گومانێـک به‌سه‌ر میلادیچدا سـاغ ده‌بنه‌وه.
داواکاری گشتی ده‌ڵێت ڕاتکۆ میلادیچ کاتی خۆی فه‌رمانی کوشـتنی 8 هه‌زار پیاو و لاوی له ده‌ره‌وه‌ی بۆسنیا داوه. هه‌روه‌ها تاوانباریش ده‌کرێت به‌وه‌ی یارمه‌تی له گه‌مارۆ کوشنده‌که‌ی سه‌ر سه‌رایڤۆی پایته‌ختی بۆسنیا هێرزێگۆڤینا داوه له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا.
به درێژایی دانیشـتی دادگاکه ڕاتکۆ میلادیچی ته‌مه‌ن 70 سـاڵ له پشـتی پارێزهرهکانیـیهوه دانیشـتبوو و هیچی نه‌گوت.
پاش کۆتاییهاتنی دانیشـتنی یه‌که‌م دادگا بڕیاری دا دانیشـتنی داهاتوو له 29 ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه وه‌ک باس ده‌کرێت ڕاتکۆ میلادیچ به‌رپرس بووه له‌و تاوانه‌ی هێزه‌کانی له نێوان سـاڵانی 1992 و 1995 ئه‌نجامیان داوه و بوونه مایه‌ی کوژرانی نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌س و ده‌ربه‌ده‌ربوونی 2.2 ملیۆن که‌سی دیکه.
میلادیچ توانیبووی بۆ ماوه‌ی 16 سـاڵ خۆی له دادگای نێونه‌ته‌وه‌یی بشارێته‌وه، هه‌تاکو له 26 ی مانگی پـێـنجی 2011 له سڕبیا ده‌سـتگیرکرا.