ڕۆژنامەی میترۆی بەڕیتانی ڕایگەیاند تەقینەوەیەک لە وێستگەیەکی میترۆدا ڕوویداوە و لە ئەنجامدا هەندێک لە سەرنشینانی ناو میترۆکە برینداربوون.
پۆلیس وتی ئاگاداری ڕووداوەکەی وێستگەی بارسۆنز گرینە لە ڕۆژئاوای لەندەن و پیاوانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکەن. وتیشی تیمەکانی فریاکەوتنیش لە وێستگەی بارسۆنز گرینن.
پۆلیس وتی ئاگاداری ئەو هەواڵانەیە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە و هەرشتێک کە دڵنیا بوونەوە لێی لە ڕووداوەکە ئەوا ڕایدەگەیەنن.
لیژنەی گواستنەوە لە لەندەن وتی خزمەتگوزاری گواستنەوە لەنێوان وێستگەکان میترۆی ئێڕڵز کۆرت و وێمبڵدندا وەستاون کە بە وێستگەی بارسۆنز گریندا تێپەڕ دەبێت.
هەروەها دوای هەواڵی تەقینەوەکە پۆلیسی بەڕیتانیا داوا لە خەڵکەکە دەکات دووربکەونەوە لە ناوچەی بارسۆنز گرین.
پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا وتی " هێزەکانی پۆلیسی پایتەخت و پۆلیسی گواستنەوەی بەڕیتانی و ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاری فریاکەوتنی خێرا لە شوێنی ڕووداوەکەدا هەن."
وتیشی" داوا لە خەڵکەکە دەکەین خۆیان بەدووربگرن لە ناوچەکە."
هەروەها وتیشیان وەکوو هێرشێکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکەدا دەکەن.
سەرچاو/ ڕۆیتەرز