له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابوردودا وه به فه‌رمانی ئایه‌تولا خومه‌ێنی لهشهکهر و پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێڕشیان برده سه‌ر کوردستان و ده‌ستیان کرد به بۆمبارانی شار و گونده‌کان و له‌سه‌ر ئه‌نجام هاوڵاتیانیکی زۆری بێ گوناه گیانیان له ده‌ست دا و خه‌ڵخاڵی دادگاه ناڕه‌واکانی له کوردستان دامهزراندو ده‌یان که‌سانی به ئاشکرا و له‌به‌ر چاوی مه‌ردوم له سێداره‌دا.
خانم مین‌و هومه‌ێلی که له‌سه‌ره‌تای هێڕشه‌کانه‌وه و له ته‌مه‌نی 13 ساڵی بۆ جاری یه‌کم و پاشان له 16 ساڵی ده‌ستگیر کرابو و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ زیندانی کرابو له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا باس له‌و ڕۆژانه ده‌کات و ده‌ڵێت پاش هێڕشه‌که و ده‌ست به‌سه‌را گرتنی شاری سنه له لایه‌ن پاسداره‌کانه‌وه ، ده‌ستیان کرد به ده‌ستگیرکردنی شوڕشگیرهکان و له‌و کاته من جارێک ده‌ستگیر بوم به ڵام شناسائی نه‌بوم ئازاد کرام ، دووباره دوای ساڵی 60 واته پاش نه‌ورۆز ده‌ستگیر بوم. خانم هومه‌ێلی ده‌لی من هه‌مو کاره‌سات و یادگاریه‌کانم له بیره یه‌کمین فه‌رمانی جیهادی خومه‌ێنی 28 مورداد ساڵی 58، له سێداره‌کانی خه‌ڵخاڵی که بوه ئه‌نگیزه بۆ من چونکه چه‌ند که‌سێکیان له خزمه‌کانمان بون و کوژرانی ئه‌و 9 که‌سه له فرۆکه‌خانه‌ی کوردستان ناڕه‌واو به بێ هێچ تاوانێک بوو. مین‌و خانم ده‌ڵێت من هیچ کات ئه‌و 7 فڕۆکه له بیر ناکه‌م که شاره‌که‌یان بۆمباران کرد و بگره خۆێندگاه و نه‌خۆشخانه‌کان. ته‌نها بیره‌وه‌ری خۆشم له‌و ده‌وره یه‌کگرتویی هێزه ئازادای خوازه‌کانی کوردستان و کۆمونیسته‌کان بوو که له که‌شێکی زۆر زۆر دیموکراتیک و باش‌دا شان به شان به‌رگریان ده‌کرد. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌مو وت‌و وێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 17:25 خوله‌که.