له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ره‌ک وه‌زیری ماوه به‌سه‌رچووی عێراق، ژماره‌یه‌ک کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێرانی‌دا کردووه. ئه‌م سه‌ردانه‌شی پاش سه‌ردانه‌کانی هات بۆ هه‌ریه‌ک له وڵاتی سوریا و شانشینی ئوردن.
له‌و ڕاپۆرته‌دا که ئێدوارد یه‌رینیان، په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له قاهیره‌وه ئاماده‌یکردووه ده‌ڵێت زۆرێک له شیکه‌ره‌وه‌کان له‌و بڕوایه‌دان به‌ڕێز مالیکی له هه‌وڵی به‌ده‌ست هێنانی یارمه‌تی ئێرانه تا فشاری زیاتر بخاته سه‌ر لایه‌نه‌کانی تری شیعه له عێراقدا.
ده‌توانن له ڕێی کلیک کردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح کردویه‌تیه کوردی و پێشکه‌شتانی ده‌کات و ماوه‌که‌شی 3:05 خوله‌که.