دادگای باڵای مالیزیا ڕێبه‌ری ئوپۆزسێۆن ئه‌نوه‌ر ئیبراهیم له تۆمه‌تی هاوجنسبازی بێگوناه ده‌کات.
دادپرسی دادگا له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا فه‌رمانیدا به‌وه‌ی ئه‌و DNA ی له له‌لایه‌ن دادوه‌رانی گشتییه‌وه وه‌ک به‌ڵگه‌نامه خرابوونه به‌رده‌ست جێی متمانه نه‌بوون بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی ئه‌نوه‌ر هاوجنسبازی له‌گه‌ڵ یاریده‌رێـکی پێشویدا کردووه.
جێی باسه هاوجنسبازی له مالیزیای زۆرینه‌ی موسڵمان قه‌ده‌غه‌یه، وه ڕه‌نگه ئه‌نوه‌ر ڕووبه‌ڕووی 20 ساڵ زیندانی ببوایه ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌که‌ی به‌سه‌ردا ساغببوایه.
ئه‌نوه‌ر به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند هه‌ڵگرتنی ئه‌و تۆمه‌ته له دژی ئازادی ده‌کات بۆ چه‌ختکردنه سه‌ر هه‌وڵدان بۆ له‌کارخستنی پارتی هاوپه‌یمانی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ره‌ک وه‌زیر نه‌جیب ڕه‌زاق له هه‌ڵبژاردنه‌کانی گشتی ئه‌م ساڵدا.
ئه‌نوه‌ر جێگری پێشووی سه‌ره‌ک وه‌زیر بوو و له ساڵی 1998 ناچارکرا ده‌ست له‌کاربکشێنێته‌وه دوا به‌دوای تۆمه‌تبارکردنی به تۆمه‌تێکی تری هاوجنسبازی. که له دواییدا دادگای باڵا بێگوناهی کرد.
ئه‌نوه‌ر نکوڵی له‌و تۆمه‌تانه کردووه و ده‌ڵێت سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ڕکه‌به‌ری بۆی هه‌ڵبه‌ستووه.