ڕۆژنامه‌وان مادیح ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت به‌ر له سه‌پاندنی سزا نوێکان به‌سه‌ر ئێران‌دا بارودۆخی ئابووری ئێران خراپ بووه به‌ڵام زۆرێک له چاودێران له‌و بڕوایه‌دان گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران زیاتر کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر ژیانی خه‌ڵک.
مادیح ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێت سزا نوێـیه‌کانی سه‌ر ئێران ناگاته ئه‌و ئاسـته‌ی وا له تاران بکات ده‌سـتبه‌رداری ناوکیه‌که‌ی بێت
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ڕۆژنامه‌وان ئه‌حمه‌دی ده‌شڵێت ره‌نگه ئه‌و سزا نوێیانه هه‌ندێک کاریگه‌ری بکاته سه‌ر کۆماری ئیسلامی به‌ڵام ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌گه‌ر سزاکان نه‌گۆڕدرێن، تاران ده‌ستبه‌رداری به‌رنامه ناوکیه مشت ومڕلهسهرهکهی بێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:30 خوله‌که.