ئایه‌توڵا خامه‌نه‌یی له نماز وه یاخود نوێژی جه‌ژنی فتردا له باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئایندهی ئێرانه‌وه هۆشداری داوه و ده‌ڵێت ده‌بێت یه‌کگرتو بین و رێگا نه‌ده‌ێن زیانمان پێ بگات.
مادح ئه‌حمه‌دی: ئاڵترناتیڤیکی به‌هێز له‌به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا له ئارادا نییه
مادح ئه‌حمه‌دی نوێنه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستان له شاری سلێمانی له کوردستانی باشور له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت پێم وایه به‌رهه‌می ترسێکه که ئه‌م ترسه زۆرتر دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌یه‌می سه‌رۆک کۆماری له ئێران دروست بوو وه ده‌کری بڵێن ئه‌و روداو و ئاڵوگۆڕانه‌ی که له ناوچه‌که‌دا هاتوه‌ته ئاراوه تا ڕاده‌یه‌ک زۆر ئه‌م ترسه‌ی بردوه‌ته سه‌ره‌وه، ئێستا ئێمه ئه‌گه‌ر چاوی لێکه‌ین کێشه‌ی لیبیا نزیکه یه‌کلایی ده‌بێته‌وه پاشان تێشک دێته سه‌ر سوریا وه ئه‌گه‌ر له‌و چه‌ند مانگه‌دا کێشه‌ی سوریا یه‌کلایی بێته‌وه شیانی زۆره کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی تێشک بخاته سه‌ر ئێران و له‌و ئاڵوزیهدا و که‌شی هه‌ڵبژاردن ده‌ره‌تانی ئه‌وه ده‌ره‌خسێنی .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی هه‌مو وت‌و وێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 9:46 خوله‌که.