ماکرۆن دەڵێت دەستگیرکردنی بەڕێوبەری جێبەجێکاری تێلیگرام پاڵنەری سیاسیی لە پشتەوە نەبووە

پاڤێڵ دورۆڤ

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن دەڵێت پاڤێڵ دورۆڤی لە دایکبووی ڕووسیا و دامەزرێنەری ئەپی نامە ناردنی تێلیگرام لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی دادوەریدا لە فەڕەنسا دەستگیرکراوە و دەستگیرکردنەکە هیچ پاڵنەرێکی سیاسیی لە پشتەوە نەبووە.

بەیاننامەکەی ماکرۆن لە ئێکس یەکەمین لێدوانی بەرپرسێکی فەڕەنساییە کە دەستگیرکردنی دورۆڤ پشتڕاست بکاتەوە، ئەمەش دوای نزیکەی دوو ڕۆژ دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی لو بۆرگیت لە دەرەوەی پاریس دەستگیرکرا.

نەبوونی پشتڕاستکردنەوەیەکی فەڕمی بووە هۆی ئەوەی گومان دروست ببێت لەسەر هۆکارەکانی پشت دەستگیرکردنەکەیەوە. ماکرۆن وتی " زانیاری هەڵەی لێرە بینیوە دەربارەی فەڕەنسا دوابەدوای دەستگیرکردنی پاڤێڵ دورۆڤ."

ماکرۆن نوسیویەتی " دەستگیرکردنی سەرۆکی تێلیگرام لەسەر خاکی فەڕەنسا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکی بەردەوامی دادوەریدا بووە. ئەوە پەیوەستە بە دادوەرەکانەوە بڕیار بدەن."

وتەبێژێکی پۆلیس بە ڕۆیتەرزی وت دورۆڤ لە ژێر لێکۆڵینەوەی تاوانی نیشتیمانی ئەلیکترۆنی و ئۆفیسەکانی ساختەکاریدایە لەسەر ئەوەی کە هاریکاری نەکردووە سەبارەت بە تاوانە ئەلیکترۆنی و داراییەکان لە تێلیگرام. وتەبێژەکە وتی دورۆڤ هێشتا دەستبەسەرە.

دورۆڤی تەمەن 39 ساڵی ملیاردێر وەکو " مارک زەکەبێرگی ڕووسیا " ناسراوە و ڕەگەزنامەی فەڕەنسایی و ئیماڕاتی هەیە. دورۆڤ لە مانگی چواردا وتی هەندێک لە حکومەتەکان هەوڵیانداوە فشاری بخەنە سەر، بەڵام تێلیگرام دەبێت وەکو سەکۆیەکی بێلایەن بمێنێتەوە و نابێت ببێت بە " یاریکەرێک لە جیۆسیاسەتدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز