هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر نەخۆشخانەکانی لەندەن

دەزگای تەندروستی نیشتیمانی بەڕیتانیا ڕایگەیاند ڕۆژی سێشەممە نەخۆشخانە گەورەکانی لەندەن هەندێک لە کارەکانییان هەڵوەشاندووەتەوە، دوای ئەوەی هێرشێکی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر دابینکارێکی سەرەکی خزمەتگوزارییەکان کە " کاریگەرییەکی گەورەی " هەبووە بە تایبەتی لەسەر ئەرکەکانی گواستنەوەی خوێندا.

هێرشەکە بۆ سەر سینۆڤیسی هاوبەشی پاثۆلۆجی کاریکردووەتە سەر نەخۆشخانەکانی کینگ کۆلێژ و گای و سەینت تۆماس لە ناوەڕاستی لەندەن.

وتەبێژی دەزگای تەندروستی نیشتیمانی بەڕیتانیا لە لەندەن وتی " لە ڕۆژی دووشەممە 3 ی مانگی شەشدا، سینۆڤیسی دابینکاری خزمەتگوزارییەکانی تاقیگە، بووەتە قوربانی هێرشێکی ئەلیکترۆنی."

وتیشی " ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی کردووەتە سەر گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ نەخۆشخانەکانی گای و سەینت تۆماس و نەخۆشخانەی کینگ کۆلێژ."

ئییان ئابسی بەڕێوبەری گای و سەینت تۆماس پێشتر وتبووی هێرشەکە " کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانمان، بە تایبەتیش کاریگەریی لەسەر ئەرکەکانی گواستنەوەی خوێن هەبووە."

وتیشی " هەندێک لە ئەرکەکان هەڵوەشێندراونەتەوە یاخود ئاڕاستە کراون بۆ دابینکارەکانی دیکە."

بەپێی سەرچاوەیەکی باڵا، گۆڤاری خزمەتگوزاری تەندروستی وتوویەتی ڕەنگە " نەک چەند ڕۆژێک بەڵکو چەند هەفتەیەکی " بوێت بۆ دەستڕاگەیشن بە ئەنجامەکانی پاثۆلۆجی.

سەرچاوە/ فرانس پرێس