ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا ستایشی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان ده‌کات که ئه‌ندامبوونی لیبیا له ئه‌نجومه‌نی مافی مرۆڤ هه‌ڵپه‌ساردووه، ده‌شڵێت هه‌نگاوێکه وه‌ك ئاگاهیکردنهوهیهك بۆ وڵاتانی تری که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هاوڵاتیانی خۆیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هیله‌ری کلنتن له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ڕایگه‌یاند بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش نیشانی ده‌دات که حکومه‌ته‌کانی چه‌که‌کانیان ڕوو ده‌که‌نه خه‌ڵکانی خۆیان جێیان ناکرێته‌وه له نێو 47 ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ که بنکه له ژنێڤه.
گوتیشی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی په‌یامێکی دوروست ڕه‌وانه‌ی لیبیا ده‌کات که‌وا پێشێلکردنی مافه‌کانی جیهانی جێی قبوڵ نیـیه.
جێی باسه ئه‌نجومه‌نی گشتی به کۆی ده‌نگی 192 ئه‌ندامه‌که‌ی مافی ئه‌ندامبوونی لیبیای له ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤ هه‌ڵپه‌سارد به‌هۆی پێشێلکارییه زۆره‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ده‌مکوتکردنی ڕاپه‌رین دژ ڕێبه‌ری ئۆتوکرات موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
ئه‌نجومه‌نه‌که هه‌روه‌ها نیگه‌رانییه‌کی قۆڵی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له لیبیا .
له‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌ری ولایه‌ته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان سوزان رایس ڕایگه‌یاند که ئه‌و هه‌ڵوێسته سه‌رزه‌نشتکردنێکی تونده بۆ ڕێبه‌رایه‌تی لیبیا به‌ڵام که خۆی به‌سه‌ر خۆیدا هیناوه.