ئێواره‌ی پـێـنجشه‌ممه به کاتی نیویۆرک ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارێـکی په‌سه‌ندکرد بۆ سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه فڕین به‌سه‌ر لیبیادا، ئه‌ه‌ش به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی خه‌ڵـکانی سیڤیلی ئه‌و وڵاته.
بڕیاره‌که که ژماره‌که‌ی 1973 یه 10 له کۆی 15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش په‌سه‌ندیان کرد، به‌ڵام 5 ئه‌ندامه‌که‌ی دیکه که بریتین له ڕووسیا، چین، ئه‌ڵمانیا، هیندسـتان و به‌ڕازیل ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دا.
بڕیاره‌که داوا له وڵاتان ده‌کات هه‌موو ڕێوشوێنێـکی پـێویست بگرنه‌به‌ر بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فڕین به‌سه‌ر لیبیا، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌سـتی پاراسـتنی خه‌ڵکی سیڤیل له‌و شوێنانه‌ی که‌وتوونه‌ته به مه‌ترسی هێرشی هێزه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی، له‌وانه شـاری بنغازی. ئه‌و ڕێوشوێنانه ڕه‌نگه گورزی ئاسـمانیش بۆ سه‌ر به‌رگریـیه له‌شـکریـیه‌کانی حکومه‌تی لیبیاش بگرێته‌وه، به‌ڵام ڕێگه به هێرشی زه‌مینی نادات.
هه‌روه‌ها بڕیاره‌که دوا ده‌کات ده‌موده‌ست شه‌ڕه‌که ڕابگیرێت و کۆتایی به توندوتیژی بهێنرێت. داواش له وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌کات به‌شـداری له جێبه‌جێـکردنی قه‌ده‌غه‌ی فڕینه‌که‌دا بکه‌ن.