وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ڕاوێژ به هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌کات سه‌باره‌ت به بژاره له‌شـکریـیه‌کان بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری لیبی موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌زافی که به شێویه‌کی توند سه‌رکوتی هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌کات ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی کۆتاییهێنان به حوکمڕانیه‌که‌ی ده‌ده‌ن که‌وا بۆ 42 سـاڵه درێژه‌ی خایاندووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا گوتیان بیر له هه‌موو بژاره‌کان ده‌کرێته‌وه، له‌وانه سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌ی فڕین بۆ ڕێـگه‌گرتن له هێزی ئاسـمانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی له‌وه‌ی هێرشی دیکه بکاته سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوانی ئه‌وانه‌ی کۆنتڕۆڵی ڕۆژهه‌ڵات و چه‌ند به‌شـێـکی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ک وه‌زیری به‌ریتانیاش ده‌یڤد کامیرۆن گوتی وڵاته‌که‌ی هه‌روه‌ها کار له‌سه‌ر پـلانێـک ده‌کات بۆ سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه‌ی فڕین به‌سه‌ر لیبیادا.
فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش گوتوویانه چه‌ند یه‌که‌یه‌کی هێزی ده‌ریایی و ئاسـمانیـیان له لیبیاوه نزیک کردۆته‌وه هه‌تاوه‌کو ئاماده بێت بۆ جێبه‌جێـکردنی هه‌ر بڕیارێـک که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباماوه ده‌ربچێت بۆ ئه‌رکه مرۆیـیه‌کان و هه‌روه‌ها فه‌رمانی دیکه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش لای خۆیه‌وه گوتی له‌م ڕۆژانه‌ی دوایی واشنتن په‌یوه‌ندی به ئۆپـۆزسیۆنی لیبیـهوه کردووه تا بزانێت پـێداویسـتی و مهترسـیـیهکانیان چین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوزن ڕایس گوتی هێشـتا زووه باس له یارمه‌تی له‌شـکری بۆ ئۆپـۆزسیۆنی لیبی بکرێت له کاتێـکدا هه‌وڵی خۆ ڕێـکخسـتنی زیاتری خۆیان ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوشـاری دارایی زیاتری خسـتۆته سه‌ر حکومه‌تی موعه‌مه‌ر قه‌زافی دوابه‌دوای سه‌پاندنی سـزای یه‌ک لایه‌نه به‌سه‌ریدا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئه‌ویش به سڕکردنی 30 ملیار دۆلاری بنه‌ماڵه‌که‌ی که له ئه‌مه‌ریکادایه. کاربه‌ده‌سـتێـکی خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌مه زۆرترین بڕه پاره‌یه که هه‌تاکو ئێسـتا له لایه‌ن حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا سڕکردنی په‌سه‌ند کرابێت له یه‌ک بڕیاردا.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایـیه‌کانی ده‌یانه‌وێت به‌ڕێز قه‌زافی ده‌سـتبه‌جێ ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت، ده‌شڵێن ئه‌و شه‌رعیـیه‌تی خۆی له‌ده‌سـتداوه پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی به سه‌دان خۆپـیشـانده‌ری ئۆپـۆزسیۆن و ئه‌ندامانی له‌شـکر ئه‌وانه‌ی لێی ههڵگڕاونهتهوه کوشـتووه له ماوه‌ی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی که دوو هه‌فته‌یه ده‌سـتیپـێکردووه.