شایه‌دان له ترپولی(ته‌رابلس) پایته‌ختی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ژماره‌یه‌کی زۆر له شه‌قامه‌کانی شـار چۆڵ بوون و دانیشـتوان ترسیان هه‌یه له ماڵه‌کانیان ده‌ربچن، ئه‌مه‌ش ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی داوای له لایه‌نگرانی خۆی کرد په‌لاماری خۆپـیشـانده‌رانی دژ حکومه‌ت بده‌ن.
شایه‌دان به ئاژانسه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌کانی بێـگانهیان گوتووه لایه‌نگرانی چه‌ک به ده‌سـتی قه‌زافی و به‌کرێگیراوانی وڵاتانی تری ئه‌فه‌ریقا به ناو پایته‌ختدا دێن و ده‌چن و هه‌ڕه‌شه‌یان له خه‌ڵـکه‌که کردووه ئه‌وانه‌ی به کۆمه‌ڵ کۆبوونه‌ته‌وه و جاروبار ته‌قه ده‌که.
سێشه‌ممه قه‌زافی وتارێـکی له ڕێـگای ته‌له‌فیزیۆن پـێشـکه‌شکرد و به‌ڵێنی دا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و داوای له لایه‌نگرانی کرد شه‌ڕی خۆپـیشـانده‌رانی ئۆپـۆزسیۆن بکه‌ن ئه‌وانه‌ی ئه‌و به تاقمی چه‌کدار و تێرۆریست ناوی بردن. ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیشی له هه‌ر که‌سێـک کرد که چه‌ک له دژی لیبیا هه‌ڵگرێت یان سیخوڕی بکات، به‌ڵام نیشـانی زیاتر هه‌یه که ڕێبه‌ری لیبیا کۆنتڕۆڵی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ده‌سـت چووه‌ته ده‌رێ بۆ خۆپـیشـانده‌ران که یه‌که‌ی له‌شـکری که له له‌شـکر جیابوونه‌ته‌وه و پـشـتیوانیان لێـده‌کات.
شایه‌دان له شـاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات وه‌کو بنغازی و توبرق ده‌ڵێن سێشه‌ممه دانیشـتوان کۆنتڕۆڵی شـارهکانیان له‌ده‌سـتدابوو و هه‌روه‌ها شـایی و خۆشیش به بۆنه‌ی شـکسـتهێنانی هێزه‌کانی قه‌زافیان گێڕابوو.
دانیشـتوانی شـاری بنغازی یه‌که‌یه‌کیان پـێـکهێناوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ک و پاراسـتنی موڵک و ماڵیان له هه‌مان کات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ده‌ڵێت ڕاپـۆرتی باوه‌ڕپـێـکراو هه‌یه که نزیکه‌ی 1000 که‌س کوژراون له یه‌ک هه‌فته ڕاپه‌ڕین له لیبیا. ئه‌و پـشـتڕاستی کردووه که به‌شـی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبیا چیدیکه له ژێر کۆنتڕۆڵی قه‌زافی نه‌ماوه.
هه‌روه‌ها ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له ئه‌مه‌ریکا Human Rights Watch ده‌ڵێت له‌وه‌تای یه‌کشه‌ممه 1000 که‌س کوژراون، ئه‌وه‌ش بێـجگه له 233 که‌س که له توندوتیژی پـێشـتر که زۆربه‌شی له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات کوژراون. کۆمه‌ڵانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوان زۆر له‌وه زیاتره.