بڕیاره لیژنه‌ی یه‌کێتی ئه‌فریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی لیبیا کۆبـبێته‌وه بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی و یارمه‌تی مرۆیی له‌و وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه‌دا.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه سه‌رۆکی ئه‌فریکای باشور چاکۆب زووما له پـریتۆریای پایته‌خت میوانداری هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆکانی مۆریتانیا و ئوگه‌ندا و مالی ده‌کات.
ئۆفیسی به‌ڕێز زووما ده‌ڵێت ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاتانه تاووتوێی هه‌وڵه‌کان ده‌که‌ن بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌سـتێـک و هه‌روه‌ها چاکسـازی سـیاسی که ده‌ڵێت پـێویستن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی هۆکاری شه‌ڕ له لیبیا. ده‌شڵێت هه‌روه‌ها باسی هه‌وڵه‌کان ده‌که‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌کانه‌وه زیانیان پـێـگه‌یشـتووه و هه‌روه‌ها پاراسـتنی که‌سانی بیانی له وڵاته‌که‌دا، له نێویاندا کرێـکارانی ئه‌فریکایی.
یه‌کێتی ئه‌فریکا هه‌وڵی داوه ناوبژیوانی له نێوان ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا بکات که ده‌سـتیان به‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا گرتووه. مانگی ڕابردوو به‌ڕێز زووما له هه‌وڵێـکیدا بۆ گه‌یشـتن به ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قه‌زافی له ته‌رابلوس کۆبووه‌وه، وه‌لێ هه‌وڵه‌که‌ی شـکستی هێنا.