فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ناتۆ بۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش به‌رده‌وامبوون له لێـدانی نیشـانهکانیان له ته‌رابلوس و ده‌وروبه‌ری، له‌وانه بۆردومانکردنی سه‌ربازگه‌یه‌ک له ته‌رابلوس و خاڵێـکی پشـکنین له نزیک برێگه.
ئه‌م هێرشـانه به مه‌به‌سـتی گوشـارخستنه سه‌ر موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه هه‌تاکو ده‌سـتبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بـبێت که‌وا بۆ 42 سـاڵه له ده‌سـتی خۆی گرتووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ولیه‌م هه‌یگ که ڕۆژی شه‌ممه سه‌ردانی شـاری بنغازی بنکه و قه‌ڵای سه‌رهه‌ڵـداوانی کرد، گوتی هه‌ڵمه‌تی دژی هێزه‌کانی سه‌ر به قه‌زافی توندتر ده‌بێت. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌و قسانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه که ده‌ڵێن گوایه له بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـکی سیڤیلی لیبیا لادراوه.
هه‌روه‌ها ولیه‌م هه‌یگ داکۆکی له به‌کارهێنانی هه‌لیـکۆپـته‌ری جه‌نگی به‌ریتانی و فه‌ڕه‌نسـایی له لیبیادا کرد که ڕۆژی شه‌ممه بۆ یه‌که‌م جار بوو هێرشی ئاسـمانی پـێ ئه‌نجام بدرێت. به‌ڵام جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا سێرگی ئیڤانۆڤ ئاگاهی دا له‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م ههلیـکۆپـتهرانه ناتۆ هه‌نگاوێـک له ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی نزیـک ده‌خاته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕووسیا ده‌نگی بۆ بڕیاره‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نه‌دا ئه‌وه‌ی له مانگی سێ ده‌رچوو بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی فڕین به‌سه‌ر لیبیادا. چه‌ندین جاریش داوای کردووه به دانوسـتاندن شه‌ڕه‌که کۆتایی پـێبێت.