به‌ڕیتانیا ده‌ڵێت گولـلهبهند و جلوبه‌رگی پۆلیس و که‌لوپه‌لی په‌یوه‌ندیکردن ده‌نێرێت بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا که دژ به هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی شه‌ڕ ده‌که‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕیتانیا ولیه‌م هه‌یگ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی 5 هه‌زار گولـلهبهند و6650 جلوبه‌رگی پۆلیس و 5000 چاکه‌تی فسفۆڕی ده‌نێرێت بۆ پۆلیسه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتیمانی وڵاته‌که.
گوتیشی ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ کاره‌کانیان له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداوان.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی به‌ڕیتانیا ڕۆژێک پاش ئه‌وه دێت که فه‌ڕه‌نسا به‌رگری له هه‌نگاوه‌که‌ی خۆی کرد بۆ ناردنی ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا. فه‌ڕه‌نسا گوتی ئه‌و یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی چه‌کی نه‌ته‌وه یهکرگووهکانی پێشێل نه‌کردووه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌کانه پێویست بوون بۆ به‌رگریکردن له‌و مه‌ده‌نیانه‌ی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان.
باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی پاریس ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌جومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا ناوه، که له مانگی سێ‌دا په‌سه‌ندکرا بۆ سه‌پاندنی هه‌رێمی دژه فڕین به‌سه‌ر لیبیادا و ڕێگه‌دان به کرداری له‌شکری بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییان.