سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ئاگاهی ده‌ده‌ن له مه‌ترسی ڕوودانی کوشـتارکاریـیهکی زۆر له شـاری مسڕاته‌ی ڕۆژئاوای وڵاته‌که ئه‌گه‌ر بێت و ناتۆ پـشـتیوانی زیاتریان نه‌کات له دژی هێزه‌کانی حکومه‌ت.
گوته‌بێژێـکی سه‌رهه‌ڵـداوان گوتی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له نزیک مسڕاته به لایه‌نی که‌م 23 که‌س به ده‌سـتی هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کوژراون.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ناتۆ له به‌رلین سه‌باره‌ت به لیبیا کۆده‌بنه‌وه، پـێـنجشه‌ممه 14 ی چواری 2011
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گه‌وره به‌رپـرسی ناتۆ ئه‌ندرێس فۆگ ڕاسموسن له کۆبوونه‌وه‌ی به‌رلین به ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی گوت هێزه‌کانی ناتۆ به‌رده‌وامن له هاویشـتنی گورزی کاریگه‌ر بۆ سه‌ر شوێنی هێزه‌کانی حکومه‌ت له لیبیا. گوتیشی ناتۆ پـێویستی به فڕۆکه‌ی ئاسـت به‌رزی ده‌سـتنیشـانکردنی نیشـانه‌کانی هه‌یه له‌م ئه‌رکه‌یدا.
له لایه‌کی دیکه‌وه سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌ڵێت شانده ئه‌وروپایی و ئه‌فریکایی و عه‌ره‌بیـیه‌کانی که له کۆنگره‌ی قاهیره‌دا به‌شـداربوون قایل بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ههڵوێسـتهکانیان له یه‌کتری نزیک بکه‌نه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریـیه‌کی ته‌واوه‌تی بۆ قه‌یرانی لیبیا. به‌ڕێز بان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌م لێـدوانه‌ی دا پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا و کۆماکاری عه‌ره‌ب و یه‌کێتی ئه‌فریکا.