بان کی مون سه‌ردانی لیبیا ده‌کات
سکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون له ته‌رابلوسه به سه‌ردانێـکی پـێشـتر ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه بۆ لیبیا که ده‌بێته یه‌که‌م سه‌ردانی بۆ ئه‌م وڵاته له‌وه‌تای سهرههڵدانێـک که بوو به مایه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمی دیکتاتۆری له مێژینه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی.
به‌ڕێز بان چوارشه‌ممه گه‌یشـته ته‌رابلوس و ئۆفیسی ئه‌و ڕایگه‌یاند به‌ڕێز بان چاوی به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نیش ده‌که‌وێت.
ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه NTC دره‌نگانی دووشه‌ممه عه‌بدولڕه‌حیم ئهلکیبی کرده سه‌ره‌ک وه‌زیرانی نوێ. دکتۆر ئهلکیب خوێندنی ئه‌ندازیاری کاره‌بایی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ته‌واوکردووه. ده‌ڵێت بایه‌خی یه‌که‌م به مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌که‌ی ده‌دات له کاتێـک حکومه‌تی کاتی پـێـکده‌هێنێت و وڵاتیش بۆ یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد له سـاڵی داهاتوو ئاماده ده‌کات.
ڕێـکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به ڕه‌فتاری NTC له‌گه‌ڵ شه‌ڕکه‌رانی سه‌ر به قه‌زافی و کۆچبه‌رانی ئه‌فریکایی له کاتی 8 مانگ سه‌رهه‌ڵـدان که مانگی ڕابردوو به کۆتاییهات به کوشتنی ڕێبه‌ری پـێشـووی ئه‌م وڵاته.
چاوه‌ڕێده‌کرێت سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دره‌نگانی ئه‌مڕۆ بگاته شـاری کانی فه‌ڕه‌نسـا بۆ به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی گروپی 20 ی وڵاتانی به‌هێزی ئابوری جیهان.