چه‌کدارانی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی له خۆرئاوای وڵات هێرشێکیان کردووه‌ته سه‌ر هێزه‌کانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی له شارۆچکه‌یه‌کی نزیک له سنوری تونس.
شهڕوپێکدادانهکه له شارۆچکه‌ی ئهلغهزایا وا به‌رده‌وامه له شوێنه‌ی که هێزه‌کانی قه‌زافی وه‌ک بنکه‌یه‌ک بۆ هێرشکردنه سه‌ر چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆن له‌و ناوچه شاخاویهدا به کاریان هێناوه.
به‌ڵام هێج راپۆرتی ده‌ستبه‌جێی په‌یوه‌ست به برینداران و کوژراوانی ئاکامی پێکدادانه‌که له ئارادا نیـیه.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌م هێرش و پێکدادانه به رۆژێک دوای ئه‌وه دێن که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئۆپۆزسیۆنی لیبی گوتی ئه‌گه‌ر موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت ، ئه‌وا گروپی سه‌رهه‌ڵداوانی وڵات رێگه ده‌ده‌ن سه‌رۆکی لیبیا له وڵات‌دا بمێنێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ " موسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل گوتی ئه‌م پێشنیازه‌ی په‌یوه‌ست ئه‌وه‌ی مانگێک له‌مه‌وبه‌ر پێشکه‌ش به نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرا ، واده‌ی دیاری کراوی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و کاره‌ی له‌گه‌ڵدا هاوپێچکرابوو .
هاوکات سه‌ره‌ک وه‌زیرانی لیبی " ئه‌لبه‌غدادی ئه‌لمه‌حمودی گوتی مه‌سه‌له‌ی رۆیشتنی سه‌رۆک قه‌زافی جێگه‌ی وتوێژکردن نیـیه.
له لایه‌کی تره‌وه حکومه‌تی لیبی بڕیاری به‌ریتانیا مهحکومکردووه له‌مه‌ڕ دانپیانانی به‌ریتانیا به ئه‌نجومه‌نی کاتی نیشتیمانی لیبی و هه‌روه‌ها ده‌رکردنی سه‌رجه‌م دپلۆماتانی لیبی له به‌ریتانیا ئه‌مه به ههنگاوێکی نایاسای و هه‌روه‌ها نابه‌رپرسانه له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
له‌و باره‌یه‌وه دوێنێ چوارشه‌ممه " ولیه‌م هه‌یگ " وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانا گوتی بڕیاره‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی زیادبوونی ره‌وایی ئۆپۆزسیۆنی لیبی دراوه هه‌روه‌ها به‌توانایی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی و سه‌رکه‌وتنی له له ئامێزگرتنی هه‌موو هاوڵاتیانی لیبی له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا.