به‌ریتانیا ده‌ڵێت ناتۆ یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبی ده‌دات له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ن بۆ ده‌سـتگیرکردنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و ئه‌ندامانی ڕژێمه‌که‌ی، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی ئۆپـۆزسیۆنی لیبی خه‌ڵاتی بۆ ده‌سـتگیرکردنی قه‌زافی داناوه.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا لیام فۆکس ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به سکای نیوزی به‌ریتانی گوت ناتۆ ئامێری موخابه‌راتی و گه‌ڕان و پـشـکنین ده‌داته سه‌رهه‌ڵـداوان به مه‌به‌سـتی یارمه‌تیدانیان له‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی قه‌زافی.
هێزه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێن له ئێسـتادا ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌ر له سه‌دا 90 ی وڵاته‌که‌دا گرتووه، وه‌لێ هێشـتا شوێنی قه‌زافی نازانرێت. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان هێشـتا له لیبیا مابێته‌وه.
ڕێبه‌ری ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا موسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئۆپـۆزسیۆن پـشـتیوانی له بڕیاری کاردارێـکی لیبی ده‌کات ئه‌وه‌ی 1.67 ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی داناوه له هه‌وڵێـکدا بۆ خێراکردن له ده‌سـتگیرکردنی قه‌زافی.
موسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل گوتیشی ئه‌نجومه‌نه‌که‌یان ده‌یه‌وێت قه‌زافی له لیبیا دادگایی بکرێت نه‌ک له دادگای لاهای بۆ تاوانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی. موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیاوه تاوانبارکراوه به ئه‌نجامدانی تاوانه‌کانی جه‌نگ.
هاوکات ڕێـکخراوی کۆچبه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت که‌شـتیـیه‌ک که ڕه‌وانه‌کرابوو بۆ ڕزگارکردنی خه‌ڵکی بیانی له ته‌رابلوس وا ئێسـتا ده‌توانێت له‌نگه‌ر بگرێت له پاش چه‌ندین ڕۆژ له‌وه‌ی له‌به‌ر مه‌ترسی ئاسایشی له دور که‌ناره‌وه وه‌سـتابوو.
خانمه گوته‌بێژی ڕێـکخراوه‌که گوتی ئه‌وان گه‌شبینن به‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بتوانرێت ده‌ست به کاری ده‌رکردنی ئه‌و خه‌ڵکه بکرێت. گوتیشی که‌شـتیـیه‌کی دیکه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌ره‌و شـاره‌که به‌ڕێکه‌وتووه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رهه‌ڵـدانی لیبیا زیاتر جێ پـێـی خۆیان له ته‌رابلوسی پایته‌خت و به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که‌دا توندکرد که هه‌رچه‌نده لایه‌نگرانی قه‌زافی له چه‌ند شوێنێـکدا به‌رهه‌ڵـستیـیه‌کی توندیان کرد.