چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حکومه‌تی نوێی کاتی لیبیا ڕابگه‌یه‌نرێت
سه‌رۆک وه‌زیری قۆناغی گواستنه‌وه‌ی لیبیا عه‌بدولڕه‌حیم ئهلکیب خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ڕاگه‌یاندنی کابینه‌تی نوێی حکومه‌ت ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرێت حوکمی وڵاته‌که بکات هه‌تا سـاڵی داهاتوو که بڕیاره له‌و کاته یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌که سـازبکرێت له‌وه‌تای دیکتاتۆر موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له مانگی هه‌شته‌وه له ده‌سه‌ڵات لادرا.
به‌ڕێز ئهلکیب که پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه حکومه‌ته‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت، دوێنێ دووشه‌ممه گوتی ئه‌و هه‌وڵی داوه که‌سـانی لێـهاتوو و له هه‌موو ناوچه‌کانی لیبیاوه له ناو حکومه‌ته‌که‌ی دابنێت. سه‌رۆک وه‌زیر ئه‌م لێـدوانه‌ی له ته‌رابلوس دا له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سوزن ڕایس.
یه‌ک له مه‌سه‌له گه‌وره‌کانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌م حکومه‌ته نوێـیه‌ی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی لیبیا ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه چۆن دادگایی‌کردنی ڕه‌وایانه بۆ دوو له یاریده‌ده‌ره هه‌ره نزیکه‌کانی قه‌زافی که یه‌کێـکیان سه‌یفولئیسلامی کوڕێتی و ئه‌وی دیکه‌یان سه‌رۆکی هه‌واڵگری پـێشـوو عه‌بدوڵڵا ئهلسنوسییه. جه‌نگاوه‌رانی شۆڕشگێڕی لیبیا ئه‌و دووانه‌یان له ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه له بیابانی باشوری وڵاته‌که ده‌سـتگیرکرد.
کاربه‌ده‌سـتانی لیبیا داوایان کردووه سه‌یفولئیسلام و ئه‌لسنوسی له ناو لیبیا دادگایی بکرێن له‌سه‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی بینیویانه له سه‌رکوتکردنی توندئامێزانهی هێزه‌کانی قه‌زافی بۆ خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی لیبیا له ئه‌مسـاڵدا. به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێن ئه‌و دوو پیاوه له لیبیا به ڕه‌وایانه دادگایی ناکرێن و له بری ئه‌وه پـێویسته ڕه‌وانه‌ی دادگای تاوانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی لاهای بنکه له هۆڵه‌ندا بکرێن که له‌وێ ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌ته‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی ده‌کرێنه‌وه ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به سهرکوتکردنهکانهوه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه لیبیا سیستمێـکی دادی به‌هێزی نیـیه به‌هۆی 42 سـاڵ له حوکمڕانی قه‌زافی که به مه‌به‌ست ده‌سه‌ڵاتی داموده‌زگاکانی حکومه‌تی لاوازکردبوو.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داواکاری گشـتی دادگایی تاوانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی مۆرینۆ ئۆکامپـۆ گه‌یشته ته‌رابلوس به مه‌به‌ستی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی سه‌یفولئیسلام و ئه‌لسنوسی. له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ده‌بێت ئه‌و دوو پـیاوه ڕووبه‌ڕووی دادگا بکرێنه‌وه.