سه‌رهه‌ڵداوانی لیبیا ده‌ڵێن دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه به هاوکاری ناتۆ یه‌که‌م هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر پایته‌ختی وڵاته‌که، هیوادارن ئه‌مه دووا فشاریان بێت له سه‌رهه‌ڵدانی 6 مانگه‌یاندا دژ به ڕێبه‌ری له‌مێژینه‌ی لیبیا موعه‌مه‌ر قه‌زافی.
ته‌قینه‌وه‌و شه‌ڕه ته‌قه له نیوه‌شه‌ودا له ته‌ڕابلوس ده‌ستیپێکرد له ههمانکاتێشدا حکومه‌تی لیبیا نکوڵی له هه‌ر سه‌رهه‌ڵدانێک له‌ناو شاره‌که‌دا ده‌کات. وته‌بێژی حکومه‌ت مو‌سا ئیبراهیم گوتی ژماره‌یه‌کی که‌م له سه‌رهه‌ڵداوانی چه‌کدار گه‌یشتنه نێو شاره‌که به‌ڵام ده‌سبه‌جێ شکستیان هێنا.
له په‌یامێکی ڕاسته‌وخۆی ده‌نگیدا که له سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنی حکومه‌تدا بڵاو کرایه‌وه موعه‌مه‌ر قه‌زافی ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی به هێند وه‌رنه‌گرت و به هه‌وڵێکی وه‌ک ده‌ڵێت " نیشتیمان فرۆشتن و جرجه‌کان" ناودێری کرد.
هه‌واڵی شه‌ڕه‌که‌ی ته‌رابلوس چه‌ند کاتژمێرێک پاش ئه‌وه بوو که ڕاپۆرته‌کان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا دوو ناوچه‌ی ستراتیژی زاوییه له ڕؤژئاواو برێگا له ڕۆژهه‌ڵاتی له‌لاین سه‌رهه‌ڵداوه‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه.