سه‌رۆک وه‌زیری لیبیا ده‌ڵێت ئه‌وان بۆ ئاگربه‌ستێـک ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵـداوانی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ بۆ لادانی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی ده‌که‌ن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌لبه‌غدادی ئه‌لمه‌حمودی ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند به‌ڵام ڕه‌تیکرده‌وه موعه‌ممه‌ر قه‌زافی واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت که داوای سه‌ره‌کی سه‌رهه‌ڵـداوان و ناتۆیه.
جێـگری ڕاوێژکاری کۆشـکی سـپی بۆ ئاسایشی نیشـتیمانی بێن ڕۆدس ده‌ڵێت واشنتن له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و داوای ئاگربهسـتانهی به‌ڕێز قه‌زافی له‌م مانگانه‌ی دوایـیدا دووباره‌یان ده‌کاته‌وه جێی متمانه نین ئه‌گه‌ر به کرده‌وه نه‌یسه‌لمێنێت ڕاست ده‌کات. به‌ڕێز ڕۆس له په‌راوێزی کۆنگره‌ی لوتکه‌یی وڵاتانی G8 له فه‌ڕه‌نسـا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند.
ئیسپانیا ده‌ڵێت ئه‌م پـێشـنیاری ئاگربه‌سـته‌ی له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیری لیبیاوه پـێـگه‌یشتووه. ڕۆژنامه‌ی ئندیپـێندنتی به‌ریتانی ده‌ڵێت لیبیا ئه‌م داوایه‌ی ئاڕاسته‌ی چه‌ند حکومه‌تێـکی بیانی کردووه.