یه‌کێتی ئه‌فریکا پـێشـنیازی ماوه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی سیاسی بۆ لیبیا کردووه بۆ مه‌به‌سـتی کۆتایی هێنانه به شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبی و ئۆپـۆزسیۆنی دژ به موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رپـرسێـکی یه‌کێتی ئه‌فریکا گوتی ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی ده‌رئه‌نجام سـازدانی هه‌ڵبژاردنی لێـده‌که‌وێته‌وه. شـاندێـکی لیبی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی پـێـنج له وڵاتی ئه‌فریکا له ئه‌ثیوبیا کۆبووه‌نه‌وه بۆ داڕشـتنی پـلانی چاکسـازی.
هاوکات ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کان پـێشـتر ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندبوو ئۆپـۆزسیۆنی لیبی به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌کات، به‌ڵام ڕوون و ئاشـکرا نیـیه که ئایا نوێنه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبی به‌شـداریان له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌ثیوبیا کردبێت یان به پـێچه‌وانه‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه ئه‌دمیڕاڵ ئێدوارد گیلۆد فه‌رمانده‌ی به‌رگری فه‌ڕه‌نسی گوتی له ئه‌مڕۆوه ئاسـمانی لیبیا کۆنتڕۆڵ کراوه و پـێشـبینی ده‌کات کرده له‌شـکریـیه‌کانی هاوبه‌ندی له لیبیا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک بخایه‌نێت نه‌ک چه‌ند مانگێـک.
هاوکات له وته‌که‌یدا ئه‌دمیڕاڵ فه‌ڕه‌نسی ئێدوارد گیلۆد ئه‌وه‌ی به ڕۆژێـک دوای گوته‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ که ڕازی بوو ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانده‌یی سه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له لیبیا بگرێته‌ده‌ست فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسـا و ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها وڵاتانی دیکه‌ی خۆرئاوا بۆ پاراستن و ڕێگه‌گرتن له هێرشکردنه سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل له لایه‌ن حکومه‌تی لیبیاوه ناوچه‌ی دژه فڕین له لیبیا جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
له وته‌که‌یدا بۆ ڕادیۆی فه‌ڕه‌نسی ناسراو به French Info ، ئه‌دمیڕاڵی فه‌ڕه‌نسی گوتی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی فه‌ڕه‌نسا شه‌وی ڕابردوو چه‌ند ئامانجێـکی له‌شـکریان له شـاری ئه‌جدابیای خۆرهه‌ڵات بۆمباران کرد. ناوبراو گوتیشی هه‌موو ههڵێـک ده‌درێت تاوه‌کو که‌سـانی سیڤیل له‌م هێرشـانه‌دا نه‌بنه قوربانی.