جه‌نگاوه‌رانی حکومه‌تی کاتی لیبیا ده‌ڵێن ئه‌وان پـێشـڕه‌ویـیان بۆ ناو شـاری به‌نی وه‌لید کردووه، که یه‌کێـکه له دوایـین ئه‌و شوێنانه‌ی به ده‌ست لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری پـێشـوو موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه‌وه ماوه‌ته‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوتیان جه‌نگاوه‌رانی دژه قه‌زافی گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ندی به‌نی وه‌لید، ڕۆژێـک پاش ده‌سـتپـێـکردنی هه‌ڵمه‌تێـکی نوێ بۆ سه‌ر ئه‌و شـاره بیابانیـیهی که 170 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌خته‌وه دوره.
هێزه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کاتی هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌ده‌ن کۆنتڕۆڵی سرت مسۆگه‌ر بکه‌ن که له‌وێ جه‌نگاوه‌رانی سه‌ر به قه‌زافی له ناوچه‌یه‌کی بچوکی شـاره‌که‌دا بهگیرهاتوون. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه NTC گوتوویانه ده‌سـتگرتن به‌سه‌ر سرت ڕێگه‌یان پـێده‌دات ڕزگاربوونی وڵاته‌که‌یان ڕابگه‌یه‌نن.
هاوکات که‌ناڵێـکی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به قه‌زافی بنکه له سوریا ده‌ڵێت خه‌میسی کوڕی قه‌زافی له کۆتایی مانگی هه‌شتدا له شه‌ڕێـکدا له باشوری ته‌رابلوس کوژراوه.
ڕۆژی دووشه‌ممه که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لڕه‌ئی گوتی خه‌میس قه‌زافی له شـارۆچکه‌ی ته‌رهونه کوژراوه. پـێشـتر کاربه‌ده‌سـتانی NTC هه‌واڵی کوشـتنهکهیان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام لایه‌نگرانی قه‌زافی پـشـتڕاستیان نه‌کرده‌وه.