ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی لیبیا دیسانه‌وه بۆردومانی شوێنی سه‌رهه‌ڵداوانیان کرد، ئه‌مه‌ش هاوکاتی ئه‌وه‌ی زلهێزه‌کانی جیهان له پاریس کۆبوونه‌ته‌وه بۆ تاووتوێـکردنی چۆنێتی کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشه ئاسـمانیـیانه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو کۆمکاری عه‌ره‌ب پـشـتگیری خۆی بۆ سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه فڕین له‌سه‌ر لیبیا ده‌ربڕی، ئێسـتا هه‌واڵی ئه‌وه هه‌یه که سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـا نیکۆلای سارکۆزی له‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌و ئاڕاسته‌یه کارده‌کات که یه‌ک ده‌نگیـیه‌ک بێته کایه‌وه بۆ پـشـتیوانیکردن له کارێـکی له‌و جۆره.
لیبیا هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی زیاتر ده‌کات هاوکاتی ئه‌وه‌ی G8 تاووتوێی ڕه‌وشه‌که ده‌کات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن به‌شـداری له‌م وتووێژانه‌ی وڵاتانی گه‌وره‌ی پـیشه‌سـازی ده‌کات که به کۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت G8 ناسراون. هه‌روه‌ها چاوهڕواندهکرێت خانمی کلنتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبی له پاریس وتووێژ بکات.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌شـداری له دانانی پـلانه‌کان بۆ سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه فڕین له‌سه‌ر لیبیا ده‌کات، به‌ڵام گومانی له کاریگه‌ری گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنێـکی له‌م جۆره هه‌یه، وه هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت بڕیارێـکی یاسایی ڕوون و ئاشـکرا هه‌بێت به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێـک بنرێت.
له لایه‌کی دیکه سه‌رۆکی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده فه‌ره‌نسـا پـشـتیوانی له سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی قه‌ده‌غه فڕین ده‌کات، به‌ڵام پشـتگیری له بژاره‌ی له‌شـکری له‌سه‌ر زه‌وی ناکات. به‌ڕێز سـارکۆزی هه‌روه‌ها باسی له شیانی هێرشی ئاسـمانی کرد ئه‌گه‌ر هاتوو هێزه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافی خه‌ڵـکانی سیڤیلیان کرده نیشـانه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ ڕادیۆی BBC گوت کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی نزیک بووه‌ته‌وه له بڕیاری کرده‌ی له‌شـکری له دژی لیبیا، وه سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌کی دژه فڕین یه‌ک له پـێشـنیارهکانه.