سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن پـێـگهیان له شـاری مسڕاته‌ی به‌نده‌ری گه‌مارۆدراو به‌ده‌سـتهێناوه له ده‌مێـکدا ئه‌مڕۆ سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون هانی حکومه‌تی لیبی دا بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌کان و ڕێگه‌دان به گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکانی سیڤیل.
سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ده‌ڵێن له ئاکامی شه‌ڕی سه‌ختدا توانیویانه هێزه‌کانی سه‌ر به ڕابه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له شـاری مسـڕاته زیاتر دور بخه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی له‌شـکری سه‌رهه‌ڵـداوان ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی به مه‌ودای 15 کیلۆمه‌تر هێزه‌کانی حکومه‌تیان له‌و شـاره دورخسـتۆتهوه و گوته‌بێژی سه‌رهه‌ڵـداوان کۆلۆنێل ئه‌حمه‌د بانی ڕایگه‌یاند له پاش دوو ڕۆژ له شه‌ڕ و پـێـکدادان هێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوان هێزه‌کانی قه‌زافیان له ده‌وروبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی مسڕاته دورخسـتۆتهوه.
هاوکات سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داوای ئاگربڕی ده‌سـتبه‌جێی کرد و ئه‌مڕۆ له میانه‌ی کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانیدا له جنێڤ به‌ڕێز بان ئه‌م داواکاریـیهی خسته ڕوو له میانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی لیبیا ئه‌لبه‌غدادی عه‌لی مه‌حمودی. سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای له لیبیا کرد که ڕێـگه به کارمه‌ندانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئه‌و وڵاته بده‌ن.