لیبیا ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌ڵبژاردنه چاوهڕوانکروهکهی په‌رله‌مانی بۆ مانگی داهاتوو دواخست، ئه‌وه‌ش تاوه‌کو مۆڵه‌تی زیاتر له بهردهسـتدابێت بۆ ئاماده‌کاری بۆ یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌و وڵاته‌دا.
شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له لیبیا ده‌سـتخۆشی له‌و بڕیاره کرد که تیایدا ڕۆژی ده‌نگدانه‌که له 19 ی مانگی شه‌شه‌وه بۆ 7 ی مانگی حه‌وت گۆڕاوه.
نوری ئهلعهبـبار سه‌رۆکی کۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی لیبیا له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژانامه‌وانیدا له ته‌رابلوس گوتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌که بۆ 18 ڕۆژی دیکه بواری زیاتر ده‌دات بۆ تۆمارکردنی ده‌نگده‌ران و هه‌روه‌ها لێـکۆڵینه‌وه له‌وه‌ی هیچ کاندیدێـک په‌یوه‌ندی به ڕژێمی پـێشـووی موعه‌ممه‌ر قه‌زافیـیه‌وه نیـیه.
هاوکات چه‌ند گرفتێـک بوونه‌ته کۆسپ له به‌رده‌م پـرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که، له‌وانه لاوازی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت و خراپـی ڕه‌وشی ئاسایش.
بڕیاره ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پـێـکبێت هه‌ستێت به نووسینه‌وه‌ی ده‌سـتوری نوێ و هه‌روه‌ها پـێـکهێنانی حکومه‌تێـک تاوه‌کو شوێنی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی قۆناغی گواستنه‌وه بگرێته‌وه.