هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا تۆپبارانی ئامانجه‌کانی نزیک شاری میسڕاتهی ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رهه‌ڵداوان له ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا کردووه.
کارمه‌ندانی ته‌ندروستی و خه‌باتکاران ده‌ڵێن 5 سه‌رهه‌ڵداو کوژراون و زیاتر له 12 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون به‌هۆی تۆپبارانی ئه‌و شاره‌ی که بۆ چه‌ندین مانگه له ژێر گه‌مارۆدایه.
ئه‌و تۆپباران کردنه له کاتێکدایه که ڕۆژی هه‌ینی سه‌رهه‌ڵداوان ڕایانگه‌یاند هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ره‌و ته‌ڕابلسی پایته‌خت پێشڕه‌وی بکه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا کۆنتڕۆلی 2 شارۆچکه‌ی که ده‌که‌وێته باشوری پایته‌خته‌وه گرتبووه ده‌ست.
له کاتێکدا که شه‌ڕ له نێوان سه‌رهه‌ڵداوان و هێزه‌کانی حکومه‌ت به‌رده‌وامه، له پایته‌خته‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپایش مشت‌ومڕ له سه‌ر پاشه‌ڕۆژی لیبیا بهڕێهو ده‌چێت.