هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌تی لیبیا تۆپبارانی سه‌رهه‌ڵداوانیان له نزیک شاری ئه‌جدابیا کردوه وه‌ک به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌ک له دژی چه‌کدارانی ئۆپۆزیسیۆنی لیبی ئه‌وانه‌ی له نێو شاری ناوبراودا خۆیان قایم کردوه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵین له‌و ده‌مه‌ی ئه‌مرۆ تۆپباران چڕ‌و توند بوو ته‌قینه‌وه‌یه‌کی گه‌وره ده‌ره‌وه‌ی شارۆچکه‌ی ئه‌جدابیای هه‌ژاند دوکه‌ڵێکی چڕی به ئاسماندا هه‌ستاند. به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ ئاشکرا نه‌بوو که ئایا ته‌قینه‌وه‌که له‌لایه‌ن هێرشهئاسمانیهکانی هاوپه‌یمانی ناتو بوبێت یان ده‌نگی شه‌ڕوپێکدادانی زه‌مینی بووه.
تۆپباران و هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆی هێزه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌تی لیبی ، چه‌کدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ناچار کرد پاشه‌کشێ بکه‌ن و پێشهڕوییان به‌ره‌و شارۆچکه‌ی برێقهی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌نه‌وتی خۆرئاوای وڵات خاو بکه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌تا ئێستا و له ده‌مه‌ی ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری لیبی له دژی حکومه‌ته‌که‌ی موعه‌مه‌ر قه‌زافی شارۆچکه‌ی برێقه بۆ چه‌ندان جار له لایه‌ن ئۆپۆزیسیۆن و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی قه‌زافی کۆنتڕۆڵکراوه‌و پاشان له یه‌کتریان سه‌ندووه‌ته‌وه.
له لایه‌کی تروه ڕێکخراوی خاچی سوری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت که‌شتییه‌ک پڕ له باری که‌ره‌سته‌ی پزیشکی له به‌نده‌ری شاروچکه‌ی میسراته له‌نگه‌ری گرتووه ، واتا له‌و شاروچکهیهی که وا بۆ چه‌ندان هه‌فته‌یه له لایه‌ن هێزه‌کانی موعه‌مه‌ر قه‌زافیه‌وه گه‌مارۆدراوه. شارۆچکه‌ی ناوبراو ته‌نها شوێنه له هه‌رێمی خۆرئاوای لیبیا سه‌رهه‌ڵداوانی لیبی دژ به قه‌زافی توانیبێتیان پارێزگاری لێبکه‌ن و له ژێر کۆنترۆڵڵیاندا بمێنێته‌وه.