خێزانی ڕێبه‌رێکی له‌شکری سه‌رهه‌ڵداوان که له هه‌فته‌ی ڕابردوودا تیرۆرکرا ده‌ڵێن ڕه‌نگه خێڵه به‌هێزه‌که‌یان به ده‌ستی خۆیان تۆڵه‌ی بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن شکست بهێنن له دیاریکردنی به‌رپرسیار له کوشتنه‌که‌ی.
خێزانی عه‌بدول فه‌تاح یونس له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا داوایان کرد به په‌له لێکۆڵینه‌وه بکرێت و به‌رپرسان دادگایی بکرێن.
ژه‌نه‌ڕاڵه‌که‌ی ئۆپۆزسیۆن له هه‌فته‌ی ڕابردوودا تیرورکرا دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ڕێبهرهکانیهوه داوا کرابوو که ئه‌و قسه‌یه‌ی هێنایه گۆڕێ که ڕه‌نگه کوشتنه‌که‌ی کارێکی ناوخۆ بووبێت.
کوڕی یونس به ئه‌سۆشیه‌یتد پـرێسی ڕاگه‌یاند هێشتا بۆیان ڕووننه‌بۆته‌وه کێ باوکی کوشتبێت و وشه‌ی که‌سایه‌تی له ناو خۆمانی به‌کار هێنا و گوتی تیرۆرکردنه‌که ئه‌نجامدرا بۆ دروستکردنی دووبه‌ره‌کی لا ناو ڕێزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداواندا.
له لایه‌کی تره‌وه له ڕۆژی سیشه‌ممه‌دا هێزه‌کانی لیبیا و سه‌رهه‌ڵداوان له نزیك شاری زڵتان به‌گژ یه‌کدا چوونه‌وه له‌و شوێنه‌ی چه‌کدارانی ئۆپۆزسێۆن هه‌وڵ ده‌ده‌ن کونتڕۆڵی ناوچه‌که له ده‌ست هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی بستێنن.
سه‌رهه‌ڵداوان و به‌رپرسانی پزیشکی ده‌ڵین به‌لایه‌ن که‌مه‌وه 7 سه‌رهه‌ڵداو و 30 که‌سی تر برینداربوون.
هه‌ر له رۆژی سێشه‌ممه‌دا کریس ستیڤن نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رهه‌ڵداوان گوتی جیهان له‌دژ قه‌زافی ڕاوه‌ستاون و که‌وا بنکه‌که‌ی که‌وتۆته له‌رزین و گوتی ئه‌نجومه‌نی سه‌رهه‌ڵداوان به‌ره‌و پێش هه‌نگاویان ناوه له بواره‌کانی دیپـلوماتی و دارایی و له‌شکریدا.