ناتۆ ڕایگه‌یاند لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه ده‌کات که ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشێکی ئاسمانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵداوان له شارۆچه‌کی بریقه به‌لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن که‌سێک له‌وانه ته‌قه‌ی له فڕۆکه‌که کردبوو له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینی هه‌رچه‌نده ڕوون نییه که ئه‌و ته‌قه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوان یان هێزه‌کانی سه‌ر به موعه‌مه‌ر قه‌زافیـیه‌وه کراوه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن به‌لایه‌نی که‌مه‌وه 4 ماشێنی سوتاویان پاش هێرشه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی بینیوه.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت سه‌رهه‌ڵداوان سه‌رکه‌وتنیان له شه‌ڕه‌که‌ی بریقه ڕاگه‌یاندووه پاش پێکدادانێکی زۆری ئه‌مڕۆ شه‌ممه.
بريقة یه‌کێکه له ناوچه ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته‌کانی سه‌ر که‌ناری ده‌ریای ناوه‌ڕاست.