ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا د‌یڤید کامیرۆن ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی ناتۆ ته‌نها یه‌که‌کانی سه‌رکردایه‌تی و کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن به ئامانج نه‌ک که‌سێکی دیاریکراو.
به‌ڕێز کامیرۆن هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ڕاپۆرته‌کانی میدیا نه‌دا که ده‌ڵێن کوڕێکی ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له هێرشێکی هێزه‌کانی ناتۆدا کوژراوه.
وته‌بێژی حکومه‌تی لیبیا مو‌سا ئیبراهیم له دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند که سه‌یف ئه‌لعه‌ره‌ب قه‌زافی ته‌مه‌ن 29 ساڵان و سێ کوڕه‌زای موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کوژراون له میانه‌ی هێرشێکدا وه‌ک ده‌ڵێت بۆ هه‌وڵی کوشتنی ڕێبه‌ری لیبیا بووه.
ئیبراهیم گوتی قه‌زافی و هاوسه‌ره‌که‌ی له‌و کاته‌دا له ماڵی کوڕه‌که‌یان بوون به‌ڵام ئه‌وان بریندار نه‌بوون. گوتیشی چه‌ند که‌سێکی تریش له نێو ماڵه‌که برینداربوون.
سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێرشه‌کانی ناتۆ به پێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێت که داوا ده‌کات ژیانی مه‌ده‌نیان بپارێزرێت.