له ئه‌نجامی هێرشێـکی چه‌کداری بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردسـتان له ناوچه‌ی دومانی نێوان هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا و خانه‌قین 7 پـێشـمه‌رگه برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژی ئاسایشی خانه‌قین ده‌ڵێت شه‌وی یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری نه‌ناسراو له ناوچه‌ی دومان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر ڕه‌بایه‌کی هێزی پـێشـمه‌رگه‌ی کوردستان و له ئاکامدا 6 پـێشـمه‌رگه برینداربوون. پاشان له‌و ده‌مه‌ی هێزێـکی پـێشـمه‌رگه بۆ پـشـتیوانیکردنیان ده‌چوو، بۆمبێـک به ئۆتۆمبیلێـکیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا پـێشـمهرهکهیهکی دیکه برینداربووه و به‌وه‌ش ژماره‌ی برینداره‌کان بووه به 7 پـێشـمه‌رگه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:15 خوله‌كه.