ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به نووسراوێـکی فه‌رمی داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌قین کردووه ئاڵای کوردسـتان له‌سه‌ر هه‌موو باره‌گا و ده‌زگا حکومیـیهکانیان بهێنـنه خوارێ، ئه‌مه‌ش دوابه‌دوای تێپه‌ڕبوونی ته‌نها چه‌ند ڕۆژێـک به‌سه‌ر کۆتاییهاتنی سه‌ردانی شـاند‌ی سه‌رکردایه‌تی سـیاسی کوردسـتان بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی باڵای عێراق، له نێویاندا سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی، به مه‌به‌ستی چۆنێتی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی که له نێوان به‌غدا و هه‌رێمی کوردسـتاندا هه‌ن و هه‌تا ئێسـتا چاره‌سه‌ر نه‌کراون.
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی خانه‌قین ئه‌م هه‌واڵه‌ی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پـشـتڕاستکردهوه و گوتی نووسراوه‌که‌مان له ڕێـگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای دیاله‌وه پـێـگه‌یشـتووه و ئه‌و داوایه‌مان لێده‌کات.
پاشـان قایمقامی خانه‌قین ده‌ڵێت له پاش ڕووخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن ئاڵای کوردسـتان به‌سه‌ر هه‌موو ده‌زگا حکومیـیه‌کانی شـارۆچکهکهیاندا به‌رزکراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وه کارێـکی زۆر قورسه ئێسـتا دایبگرین. ده‌شڵێت بڕیارمان داوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی شـار و هه‌روه‌ها خه‌ڵـکیدا ڕاوێژ بکه‌ین و پاشـان به فه‌رمی وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه که ئه‌و داوایه شیانی جێبه‌جێـکردنی نیـیه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وان فه‌رمانیان داوه به‌و شوێنه حکومیـیانهی هه‌تا ئێسـتا ئاڵای کوردسـتانیان به‌سه‌ره‌وه به‌رز نه‌کراوه‌ته‌وه به‌رزی بکه‌نه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:19 خوله‌كه.