ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له شـاری سلێمانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق خوێندکارێـکی کورد مامۆسـتایه‌کی ئه‌مه‌ریکی خۆی به ده‌مانچه کوشتووه.
به‌پـێی هه‌واڵه‌کان خوێندکارێـک له خوێندنگای میدیای نموونه‌یی له گه‌ڕه‌کی کارێزه وشـکی سلێمانی له پـۆلدا ده‌مانچه‌ی له مامۆستاکه‌ی ده‌رهێناوه که ناوی جێرمایه سمۆڵه و ئه‌مه‌ریکایـیه و چه‌ند گولـله‌یه‌کی پـێوه ناوه و کوشـتوویه‌تی.
پاشـان خوێندکاره‌که گولـله‌یه‌کی بهخۆشیـیهوه ناوه و ئێسـتا ده‌ڵێن ئه‌ویش گیانی له‌ده‌سـتداوه.
له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:16 خوله‌كه.