چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا تورکیا و لوبنان چه‌ند ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک له نێوانیان مۆربکه‌ن، له‌وانه بۆ دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ بازرگانی ئازاد و ڕاگه‌یاندنێـکی سیاسی به ئامانجی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێـکی هاوکاری نوێی ئاست به‌رزی سـتراتیژی.
ئه‌م ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه له کارنامه‌ی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ لوبنان که‌وا پـێشـبینی ده‌کرێت ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سـتپـێـبکات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان سه‌عد ئه‌لحه‌ریری به فه‌رمی دهعوهتـنامهی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز ئه‌ردۆگان کردووه.
ئۆفیسی به‌ڕێز ئه‌ردۆگان ڕایگه‌یاند که‌وا له به‌رنامه‌ی سه‌رۆک وه‌زیردایه له‌گه‌ڵ چه‌ند کاربه‌ده‌سـتی لوبنانی کۆبـبێته‌وه، له‌وانه به‌ڕێز حه‌ریری و سه‌رۆکی لوبنان میشێل سوله‌یمان و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی لوبنان نه‌بیهـ به‌ڕی.
هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌ڕێز ئه‌ردۆگان له میانه‌ی ئه‌م گه‌شـته‌یدا خهڵاتێـک له کۆنفرانسی بانگداری عه‌ره‌ب وه‌ربگرێت و سه‌ردانی سه‌ربازه‌کانی وڵاته‌که‌ی بکات ئه‌وانه‌ی له نێو هێزه‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندان له لوبنان. هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی قوتابخانه و سه‌نته‌ری ته‌ندروستی له بنیاتنانی تورکی.