ڕۆژی هه‌ینی ڕێبه‌رانی سوری و سعودی گه‌یشـتنه لوبنان بۆ سـازکردنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی که‌م وێنه‌ی نێوانیان به مه‌به‌سـتی خاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و گرژیـیانه‌ی که‌وتوونه‌ته‌وه له ئاکامی شیانی تاوانبارکردنی حزبوڵا به گوشـتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی پـێشـووی لوبنان ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری له سـاڵی 2005 دا.
ژماره‌یه‌کی زۆری کاربه‌ده‌سـتانی باڵای لوبنان له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یرووت پـێشـوازیان له هه‌ردوو شـاند‌ی سعودی و سوری کرد و به درێژایی شه‌قامه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌که ئاڵای لوبنانی و سوری و سعودی له پاڵ یه‌کدا به‌رز کراونه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی لوبنان میشێل سوله‌یمان له به‌یرووت له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و شـا عه‌بدوڵای عه‌ره‌بسـتانی سـعودی کۆبۆوه.
هه‌رسێ ڕێبه‌ر وت‌ووێژیان سه‌باره‌ت به لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد که تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌ی کوشـتنی ڕه‌فیق حه‌ریری، باوکی سه‌عه‌د حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیری ئێسـتای لوبنان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌مه یه‌که‌م جاره به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌ردانی به‌یرووت بکات له‌وه‌تای ڕه‌فیق ئه‌لحه‌ریری کوژراوه.
حزبوڵای لوبنان نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌سـتی له کوشـتنه‌که‌دا هه‌بووبێت، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌یه له‌وه‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان چه‌ند ئه‌ندامێـکی به کوشـتنه‌که تاوانبار بکات. سوریا په‌یوه‌ندی توندی له‌گه‌ڵ حزبوڵای لوبناندا هه‌یه. چه‌ندین وڵات لۆمه‌ی سوریایان کرد له کوشـتنی حه‌ریریدا، به‌ڵام سوریا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌سـتی تێدا هه‌بووبێت.
ڕێبه‌رانی هه‌رسێ وڵات مه‌ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی پـێـکدادانی نوێ له نێوان شیعه‌کان و سووننه‌کاندا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێبه‌رانی حزبوڵا به کوشتنی حه‌ریری تاوانبارکران.