سەرچاوەیەکی ئاسایش: کوژرانی خۆپیشاندەرێکی لوبنانی لەنزیک بەیروت

دەزگا ڕاگەیاندنە ناوخۆیەکان و سەرچاوەیەکی ئاسایش وتیان لەبەردەم بەربەستی دەروازەی شارۆچکەی خەلدەی باشووری بەیروتی پایتەختی لوبناندا کەسێک بە فیشەک کوژراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرچاوەیەکی ئاسایش وتی چەکدارێک تەقەی لە خۆپیشاندەران کردووە و یەکێک لە خۆپیشاندەرەکان برینداربووە.

سەرچاوەکە وتیشی خۆپیشاندەرەکە فیشەکەکە بەر سەری کەوتووە و پۆلیس تەقەکەرەکەی دەستگیرکردووە.

لە دوای ئەم هەواڵە سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە سەربازێکی لوبنانی بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقەی کردووە، ئەمەش لەکاتێکدا بووە خۆپیشاندەران هەوڵیانداوە ڕێگەی شارۆچکەی خەلدە دابخەن.

وتیشی سەربازەکە دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز