حکومه‌تی لوبنان ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڵوه‌شـایه‌وه پاش ئه‌وه‌ی حزبوڵا و هاوپه‌یمانه‌کانی ڕایانگه‌یاند که‌وا له کابینه‌ی حکومه‌ت ده‌کشێنه‌وه.
یازده ئه‌ندام له 30 ئه‌ندامه‌که‌ی کابینه‌ی حکومه‌تی لوبنانی کشـانه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به‌و دادگایه‌ی که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پـشـتگیری لێـده‌کات له‌و لێـکۆڵینه‌وه ده‌یکات له تیرۆرکردنه‌که‌ی سـاڵی 2005 ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌فیق حه‌ریری.
ده‌سـت لهکارکێشـانهوهکان له‌و ده‌مه‌دا ڕوویان دا که سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان سه‌عه‌د حه‌ریری (کوڕی حه‌ریری) قه‌یرانه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک باراک ئۆباما له واشنتن باس کرد.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ده‌ڵێن پـێـده‌چێت لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حزبوڵا له‌و تیرۆرکردنه تاوانبار بکات.
حزبوڵاش لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت هیچ ده‌سـتێـکی له کوشـتنی ڕه‌فیق حه‌ریریدا نیـیه و حکومه‌تی هان ده‌دا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه بێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حزبوڵا 10 له 30 پـۆسته‌که‌ی حکومه‌تی به‌ده‌ست بوو.
له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا جبران باسیل ئه‌ندامی سه‌ر به ئۆپـۆزسیۆن لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی مه‌حکوم کرد و به پـرۆژه‌یه‌کی ئیسرائیلی ناوزه‌دکرد.