سه‌ره‌ک وه‌زیری لوبنان به وه‌کاله‌ت سه‌عه‌د حه‌ریری ده‌ڵێت ئه‌و به‌شـداری له هیچ حکومه‌تێـکی نوێ‌دا ناکات ئه‌گه‌ر بێت و له لایه‌ن کاندیدێـکی سه‌ر به حزبوڵڵاوه سه‌رۆکایه‌تی بکرێت.
به‌ڕێز حه‌ریری ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند هاوکاتی ئه‌وه‌ی حکومه‌تی کاتی وڵاته‌که ده‌سـتیکردووه به وتووێژێـکی دوو ڕۆژی به مه‌به‌سـتی هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌ک وه‌زیرێـکی نوێ.
ڕێبه‌ری حزبوڵڵاش حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی کۆمه‌ڵه‌که‌ی ده‌یه‌وێت حکومه‌تێـکی هاوبه‌ش پـێـکبهێنرێت ئه‌گه‌ر هاتوو کاندیده‌که‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگی له په‌رله‌ماندا به‌ده‌سـتهێنا.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا گوتیشی کۆمه‌ڵه‌که‌ی نایه‌وێت هیچ پارتێـکی سیاسی له حکومه‌تی داهاتوو دوربخرێت.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه زوویه‌کی ئه‌م مانگه وه‌زیره‌کانی سه‌ر به حزبوڵڵا و لایه‌نگره‌کانی له حکومه‌ته هاوبهندیـیهکهی سه‌عه‌د حه‌ریری کشـانه‌وه و بوونه مایه‌ی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی.