دکتۆر له‌تیف شێخ موسته‌فا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت پێی وانییه له چوار ساڵی داهاتووشدا، عێراقیه‌کان بتوانن کۆتایی به دیارده‌ی تایفه‌گه‌رایی بێنن له وڵاته‌که‌دا.
دکتۆر له‌تیف ده‌شڵێت ، ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌کانه‌وه به لایه‌وه جێی سه‌رنج بووه ئه‌وه‌یه هه‌ژموونی لایه‌ک ده‌بینێت به ئاشکرایی که بریتیه له هه‌ژموونی ده‌وڵه‌تی یاسا یان هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی.
دکتۆر له‌تیف ، له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی ته‌نها چاره‌سه‌ریه‌ک بۆ وڵاتێکی فره نه‌ژاد و فره ئایین و ئاینزای وه‌ک عێراق ، دابه‌ش بوونیه‌تی به‌سه‌ر سێ هه‌رێمدا له باکور و ناوه‌ڕاست و باشور.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:27 خوله‌که.